کوردستانی

تەندروستی کۆیە دڵنیایی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی کۆیە دڵنیایی دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوبەری تەندروستی کۆیە رایدەگەیەنێت لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر تەنها دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە ئاماژەی بەوەشکرد ئەو کەسانەی لەگەڵ ئەو دوو کەسدا تووشی بەرکەوتن بوون پشکنینان بۆ ئەنجامدراوە.

کامەران عەباس، بەڕێوبەری تەندروستی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە قەزای کۆیە دوو تووشبووی کۆرۆنامان هەیە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێرین و تەندروستییان باشە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسانەی لەگەڵ ئەو دوو کەسدا تووشی بەرکەوتن بوون پشکنینان بۆ ئەنجامدراوە، کە 76 نمونەیە وەرگیراوە چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەین".

سەبارەت بە پابەندبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەکان وتی "لەدوای ئەوە ئەو حاڵەتی گیان لەدەستدانەی روویدا هەست دەکەین خەڵک ترسی زیاتر هەیە و پابەند دەبێت بە رێنماییە تەندروستییەکان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان