کوردستانی
بڕینی كارەبای زیادەڕۆ لە شارێکی هەرێم دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر ھەڵمەتی بڕینی كارەبای زیادەڕۆ دەستپێکردەوە، هەرکەسێیش سەرپێچی کردبێت سزا دەدرێنت، هەروەها قائیمقامی ھەولێر رایدەگەیەنێت ھەڵمەتەكە لە سەرەتادا لە ناوچە پیشەسازییەكان دەستپێدەكات.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی ھەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ھەڵمەتەكە لە سەرەتادا لە ناوچە پیشەسازییەكان دەستپێدەكاتەوە، كە ھێڵی كارەبایان بەشێوەی زیادەڕۆ راكێشاوە، ھەروەھا ھەڵمەتەكە شوێنە بازرگانییەكان و ئەو ماڵانەش دەگرێتەوە كە ھێڵی كارەبایان لە شوێنە گشتییەكان بەشێوەی زیادەڕۆ راكێشاوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ھاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە كە ئەو ھەڵمەتە لە قازانجی ئەوانە، بۆیە داوا دەكەین ئەوانەی كارەبایان بە زیادەڕۆ راكێشاوە پێش ئەوەی تیمەكان سەردانیان بكەن، خۆیان سەردانی بنكە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا بكەن بۆ ئەوەی سزا نەدرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەمانەوێت ئەو كارەبایەی دزراوە بیگێڕینەوە، بۆ ئەوەی دۆخی نالەباری كارەبا چاكبكەینەوە و كاتژمێری پێدانی كارەبا زیاد بكرێت".