کوردستانی
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی نێوان عیراق و ئەمریکا ئامادە دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و عیراق ئەنجام بدرێت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت نوێنەری هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەیە ئامادە دەبێت.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەبوو نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی نێوان عیراق و ئەمریکا ئامادەبێت کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت تایبەت بەمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق".
ئاماژەی بەوەشکرد "دیاریکردنی ئەو نوێنەرە بۆ گفتوگۆکردنە دەربارەی رۆڵی هەرێم لەهەموو ئەو رێککەوتنە هەلایەنەی کە عیراق لەگەڵ ئەمریکادا دەکرێت و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئامادە دەبێت".
سەبارەت بەوەی ئەگەر ئەمریکا هێزەکانی لە عیراق کێشایەوە لە هەرێمی کوردستانیش دەکشێنەوە یاوەر وتی "بابەتی كشانەوە یان نەکشانەوە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان پەیوەندیی بە رێککەوتنی فەرمی هەیە لەنێوان دوو دەوڵەت ئەوانیش دەوڵەتی عیراق و دەوڵەتی ئەمریکان، هەروەها هاتنی تیمەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر رەزامەندی حکومەتی فیدڕاڵی عیراق بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی دەستوور رێککەوتن ئەمنییەکان و سەربازییەکان لەنێوان دەوڵەتی فیدڕاڵی و لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە دەکرێت، هەروەها بەپێی یاسا هەرێمەکان دەسەڵاتی رێککەوتنیان نییە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر بەبێ رەزامەندی دەوڵەتی فیدڕاڵ".