کوردستانی
ئاگر لە بنکەیەکی تەندروستی ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ ئاگر لە بنكەیەكی تەندروستی سنووری قەزای كۆیە كەوتووەتەوە ئاماژە بەوەشکراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ ئاگر لە بنكەیەكی تەندروستی سنووری قەزای كۆیە كەوتووەتەوە ئاماژە بەوەشکراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە کە رایگەیاندووە "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە بنکەی تەندروستی هەرمۆتە لە کۆیە کەوتەوە تەنیا زیانی مادی هەبوو زیانی گیانی نەبوو".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "بنکەكانی شارستانی هەرمۆتە و زانکۆ و کۆیە زوو گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە".