کوردستانی

وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هاوڵاتییانی کوردستان چاوەڕوانی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن، پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە ئاماژەی بەوەشکرد گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچە کاری یەکەمی دانیشتنەکە دەبێت.

عوسمان کەریم سوارە، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو زانیاریانەی هەمانە ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، بەڵام بەفەرمی کاتەکەی دیاری نەکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لە بارەی پرسی دواکەوتنی مووچە، دواتر گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە رۆژی 7ی ئایاری 2020  لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا پارێزبەندی لە سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وەرگیرایەوە بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان و چەند فراکسیۆنێک ئەمەش ناکۆکی لێکەوەتەوە تاوەکو ئەم کاتەش پەرلەمان لەدوای ئەو رۆژەوە کۆنەبووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان