جیهانی
ئێران نەرمی بەرانبەر ئەمریکا نواند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبیژی دەوڵەتی ئێران لە بارەی ئازادکردنی و گۆڕینەوەی زیندانییە ئێرانییەکان داوا لە ئەمریکا دەکات پێکەوە زیندانییەکان بگۆڕنەوە.
عەلی رەبێعی، وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "هیوادارین دۆخی زیندانییە ئێرانییەکان لە ئەمریکا باش بیت و ئازادییان پێ درابیت بۆ هەندێ کار".
ئەوەشی خستەڕوو "دەوڵەتی ئێران ئامادەییە بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییە ئێرانییەکان لەگەڵ ئەمریکاو لەو پێناوەدا ئێران ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ گۆڕینەوەی زیندانییەکان".