کوردستانی

شارەوانی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بەپەلەی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەوانەی بەهۆی كۆرۆنا گیان لە دەستدەن هیچ بڕە پارەیەكیان لێ وەرناگیرێت و ئەو هەوڵانە دورن لە راستییەوە.

لە روونكردنەوەیەكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی هاتووە "چە‌ند هەواڵێكی ناراست و چە‌واشە‌كراو لە‌چە‌ند ئە‌كاونت و پە‌یجێكی نافە‌رمی كە‌باس لە‌وە‌رگرتنی بری 300 ھە‌زار دینار كراوە‌ لە‌كە‌سوكاری ئە‌وكە‌سانە‌ی كە‌بە‌ڤایرۆسی (كۆرۆنا)وە‌فاتیان كردوە‌".

"‌ ئاگادارتان دە‌كە‌ین كە‌ ھیچ برە‌پارە‌یەك لە‌كە‌س وە‌رنە‌گیراوە‌ ئە‌وھە‌واڵانە‌ دوورن لە‌راستیە‌وە‌ تە‌نھا بۆچە‌واشە‌كاری ھاووڵاتیانە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ھێیچ برە‌ پارە‌یك وە‌رنە‌گیراوە‌، ئە‌گە‌رحاڵەتێكی پارە‌وە‌رگرتن ھە‌بێت دە‌تواندرێت سكاڵا پێشكەش بكرێت بە‌سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی".

Qaiwan
Qaiwan