کوردستانی
لە هەولێر دۆخەكە مەترسیدارتر بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشبوونی دە هاوڵاتی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر راگەیاند.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ھەشت پیاو و دوو ئافرەت، یەك بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە و شەش نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، سێ لە بازگەی شێراوە پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە، دانیشتووی شاری ھەولێرن بەم شێوەیە:
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شارەوانی،
سێ تووشبوو دنیشتووی گەڕەکی فەرمانبەران،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نازماوە،
یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی ئینگلیزی،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئیسکان،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی برایەتی،
یەك تووشبوو دانیشتووی ھانا سیتی،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی عارەبان.
وەزارەتی تەندروستی
٨ حوزەیران ٢٠٢٠