جیهانی
ئەو گەنجانەی هاوسەرگیریی ناكەن سزا دەدرێن و پارەیان لێوەردەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە هەنگاوێكدا كە گفتوگۆی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە، زانایەكی ئایینی ناوداری ئێران "پرۆژەیاسای هاندانی هاوسەرگیریی گەنجان" پێشنیاز دەكات و دەڵێت هەر گەنجێك تەمەنی 28 ساڵ بوو و هاوسەرگیری نەكردبوو پێویستە باجی زۆری لێوەربگیرێت.
محەمەد ئیدریسی، زانایەكی كۆنخوازی ئێرانییە و پرۆژە یاساكەی لە یەك دوو رۆژی رابردوودا بووەتە هۆكاری گفتوگۆی توند و گاڵتەجاڕانە لەنێو تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك و تویتەر لە ئێران بەپێی رادیۆی فەردای ئێرانی.
ئیدریسی لە پرۆژە یاسایەكدا كە ئاراستەی پەرلەمانی ئێرانی كردووە دەڵێت "هاوسەرگیری دەبێت بە زۆر و ناچاری بێت، پێویستە ئەو كەسانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 28 ساڵ و هاوسەرگیرییان نەكردووە سزا بدرێن".
لەلایەكی دیكەیشەوە لەسەر ئاستی باڵای سیاسی و رەسمی لە كۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كردووە هاوسەرگیری بكەن، ئەمە لەكاتێكدا بارودۆخی گەنجانی ئەو وڵاتە خراپە و بێكاری رێژەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە. .
ئیدریسی لە پرۆژە یاساكەیدا كە ناوی "یاسایەكی نوێ بۆ هاندانی هاوسەرگیری"ە ئەو سزایانەی دیاریكردووە كە پێویستە بەسەر ئەو كەسانەدا بسەپێنرێن تەمەنیان 28 ساڵە و هاوسەرگیرییان نەكردووە و تیایدا هاتووە "وەرگتنی باج بە رێژەی یەك لەسەر چواری داهاتی كەسەكە لەكاتێكدا تەمەنی 28 ساڵ بێت و هێشتا هاوسەرگیریی نەكردبێت".
هەروەك ئیدریسی پێشنیازی چارەسەركردنی پزیشیكیی خۆڕایی بۆ ئەو كەسانە كردووە كە هاوسەرگیرییان كردووە و كێشەی زۆری تەندروستییان هەیە، لە بەشێكی دیكەی پرۆژە یاساكەی ئیدریسیشدا ئەوەش هاتووە "نابێت رێگە بەو كەسانە بدرێت هاوسەرگیری بكەن كە نەخۆشییەكەیان چارەسەری نییە".
لەلایەكی دیكەوە محەمەد ئیدریسی پێشنیازی ئەوەشی كردووە "پلە و پۆستی كارگێڕی نەدرێتە ئەو گەنجانەی هاوسەرگیرییان نەكردووە، هەروەها رێگەش نەدرێت لە زانكۆكان ببنە مامۆستا و وانە بڵێنەوە"، ئیدریسی زیاتریشی وتووە "پێویستە حكومەت هاوكاری زۆری ئەو كەسانە بكات كە لە تەمەنێكی زوودا هاوسەرگیری دەكەن لەنێویاندا هەلی كاری بۆ بڕەخسێنرێت".
ئامارەكانی ئێران ئاماژە بە زۆربوونی رێژەی هاوسەرگیریی منداڵ دەدەن لەو وڵاتەدا بەشێوەیەك تەمەنیان كەمتر لە 14 ساڵە، ئەوەش زیاتر لەو ناوچانە بووەتە دیاردە كە لە دەرەوەی شارەكانن و هیچ كۆتوبەندێكی یاسایی رێگری لە جیاوازیی ساڵەكانی تەمەنی كچ و كوڕەكە ناكات. ساڵی 2019 پەرلەمانی ئێران پرۆژە یاسای قەدەغەكردنی هاوسەرگیریی منداڵانی رەتكردەوە و لەنێو ئەو پەرلەمانتارانەی رەتیشیانكردەوە ژنانی تێدا بوو.