جیهانی

ئەردۆغان بۆ ترەمپ: پەكەكە و یەپەگە لە پشت خۆپیشاندانەكانی ئەمەریكاوەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان بۆ ترەمپ: پەكەكە و یەپەگە لە پشت خۆپیشاندانەكانی ئەمەریكاوەن
مەودا میدیا- 

سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت گروپە كوردییەكانی توركیا و سوریا دەستیان لە ئاژاوەگێڕییەكانی پەراوێزی خۆپیشاندانەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەیە كە بەهۆی كوشتنی جۆرج فلۆیدەوە ماوەیەكە دەستیانپێكردووە، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەك بخاتەڕوو.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی رۆژی دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە تەلەفون قسەیان كردووە و بەپێی راگەیاندراوی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا چەند پرسی گرنگیان شەنوكەو كردووە.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆكی ئەمەریكای راگەیاندووە ئەو كەسانەی هەڵساون بە ئەنجامدانی كاری توندوتیژی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا "هاوكارییان لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستانی جیاخواز لە توركیا هەیە، لەگەڵ یەكینەكانی پارستنی گەل لە سوریا".

ئەردۆغان ئەوەشی بە ترەمپ وتووە بەڵگەی ئەوەیان بۆ دەنێرن كە دەیسەلمێنێ‌ پەیوەندیی لەنێوان كوردانی سوریا و بزووتنەوەی ئەنتیفا هەیە كە گروپێكی چەپڕەون و بەشداریی خۆپیشاندانەكانی خەڵكی ئەمەریكان لە دژی كوشتنی جۆرج فلۆید.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان