کوردستانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە پەرلەمانی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دوێنی لە دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کارمەندێکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ئەوەشی خستەڕوو پشکنینی کۆرۆنا بۆ پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو کارمەندانەی دەوامیانکردووە ئەنجامدراوە.
سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنی لە دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کارمەندێکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، کە بەرکەوتەی خوشکێکیەتی کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەوە کە زانرا ئەو کارمەندە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتی و دیوانی پەرلەمانی کوردستان پشکنینی کۆرۆنا بۆ پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو کارمەندانەی دەوامیانکردووە ئەنجامدرا".
سەبارەت بە دەرئەنجامی پشکنینەکان بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان وتی "دەرئەنجامی پشکنینەکان دەرنەچووە و چاوەڕێی دەرچوونی دەرئەنجامەکان دەکەین".