کوردستانی
قائیمقامی سلێمانی: مرۆڤایه‌تی رووبه‌ڕووی ده‌ردێكی كوشنده بووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت دۆخه‌كه واده‌خوازێت ئاستی خۆپارێزی و تاك پارێزی به‌رز بكه‌ینه‌وه و خۆمان و كه‌سوكار و خۆشه‌ویستانمان بپارێزین ئاماژەی بەوەشکرد مرۆڤایه‌تی رووبه‌ڕووی ده‌ردێكی كوشنده بووه‌ته‌وه.

ئەمڕۆ له‌دیوانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، ئاوات محه‌مه‌د و ئاماده‌بونی لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له سیتییه‌كان و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون، مه‌له‌وانگه و هۆڵه‌كانی وه‌رزش، كافتریا و چێشتخانه، میوانخانه، ئوتێل و مۆتێل، سه‌تاشخانه و ئارایشتگاكان، نانه‌وا و فڕنی سه‌مونخانه‌كان، به‌نزینخانه و پیشه جیاوازه‌كان كۆبوه‌وه.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبون و خێرا بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، دۆخه‌كه واده‌خوازێت ئاستی خۆپارێزی و تاك پارێزی به‌رز ببێته‌و و له هه‌مو شوێنێك خۆمان بپارێزین، باشترین رێگه‌ش بۆ خۆپاراستن جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغییه".
ئاماژەی بەوەشکرد "مرۆڤایه‌تی رووبه‌ڕووی ده‌ردێكی كوشنده بووه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان ئێستادا له قۆناغێكی مه‌ترسیدایه، سروشتی ڤایرۆسه‌كه‌ش به‌جۆرێكه ته‌ندورستی هه‌موومان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌یه‌كه‌وه بۆیه پێویسته خۆمان و كه‌سه نزیك و خۆشه‌ویسته‌كانمان بپارێزێن تا بتوانین به‌هه‌مو لایه‌كمانه‌وه به كه‌مترین زیان له‌م دۆخه ده‌ربازبین".
ئاوات محەمەد وتی "پێوسته خاوه‌نی شوێنه‌كان ده‌رمانی پاكژكه‌ره‌وه و ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵ دانانی شریتی قه‌ده‌غه‌كردنی چونه ژوره‌وه‌ی كڕیاران بۆ شوێنه‌كانیان و رێگریكردن له دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی بكه‌ن، هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش ده‌ستكێش و ده‌مامكی نه‌به‌ستبو نه‌هێڵن بچێته شوێنه‌كه‌یان".
وتیشی "ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه كه‌له ئه‌ستۆی هه‌مومانه بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه و سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا، بۆئه‌و مه‌به‌سته و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، باشترین خۆپارێزی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزییه له فه‌رمانگه‌كان و بازار و شوێنه‌كان.
هەروەها، ئاوات محه‌مه‌د لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی راسپارد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شه‌وڕۆژ بخه‌نه سه‌ریه‌ك بۆ سه‌ردان و پشكنینی هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی هاوڵاتیان بۆ كڕینی كاڵاوشمه‌ك و پێداویستی رۆژانه رویتێده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند بكه‌نه‌وه.