کوردستانی

لەم شارەی هەرێمی کوردستان هێرشکرایە سەر کارمەندێکی هاتووچۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارەی هەرێمی کوردستان هێرشکرایە سەر کارمەندێکی هاتووچۆ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکی فەرمیدا لە  شاری کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان هێرشکرایە سەر کارمەندێکی هاتووچۆی گەرمیان لەلایەن لێخوڕی ماتۆڕسکیلێکەوە.

رائید کارزان مەجید، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکی فەرمیدا لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک لەبەرامبەر بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی ناوشار دوای ئەوەی مەفرەزەی هاتوچۆ ئیجرائاتی لەگەڵدا دەکەن بەهۆی ئەوەی ماتۆڕەکە بێ سەرەتایە ومۆڵەتی لێخوڕینیشی نیە لەوکاتەدا  ئامادەنەبوو هیچ شتێک تەسلیم بەکارمەندەکان بکات و پەلاماری کارمەندێکی هاتووچۆ دەدات ".

ئاماژەی بەوەشکرد "کارمەندەکە ناوی (ئەدیب محەمەد ئەحمەد)ە بەوهۆیەوە لەچەند شوێنێک دەموچاوی کارمەندەکە بریندار دەکات، دواتر کارمەندەکە دەگوێزرێتەوە بۆنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارە سەر".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکەلەلایەن کارمەندەکانەوە تەسلیم بە پۆلیس کراوەو چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکین، بۆ گرتنە بەری رێکاری یاسایی".

وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ئەوەشی ئاشکرا کرد "لەماوەی رابردووەوە تاوەکو ئێستا دووەم جارە پەلاماری کارمەندی هاتوچۆو بدرێت لە کاتی ئەرکی فەرمیدا".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان