کوردستانی
تەندروستی هەولێر هەواڵێک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەولێر رەتیدەکاتەوە داوایەکی لەو جۆرەیان کردبێت ئاماژە بەوەشدەکات ئەوەی بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەما و راستیەکی تێدا نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەولێر رەتیدەکاتەوە داوایەکی لەو جۆرەیان کردبێت ئاماژە بەوەشدەکات ئەوەی بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەما و راستیەکی تێدا نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە "لێدوانێک بەناوی د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوکراوتەوە، گوایە وەک تەندروستیی هەولێر داوایان کردووە قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی رابگەیێندرێت، "بەڵام بەهەموو شێوەیەک ئەو لێدوانە رەتدەکەینەوە".
لە راگەیێندراوی تەندروستی هەولێردا هاتووە "ئەوەی بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەما و راستیەکی تێدا نییە، تەنیا مەبەست لێی بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی هاوڵاتییانە".