کوردستانی
هاوڵاتییان بە مەرج دەتوانن بچنە ئەم شارەی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر مه‌رجه‌كانی هاتنی هاوڵاتییانی له پارێزگاكانی دیكه‌وه بۆ سنووری پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند بەپێی مەرجەکان به بێ ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له رێی سیستمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه کەس ناتوانێت بچێتە هەولێر.

له راگه‌یه‌ندراوێكدا ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر مه‌رجه‌كانی چوونە ناوشاری هەولێری به‌م جۆره ده‌ستنیشان کردووە:
1-قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وامه.
2-به‌بێ ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له رێی سیستمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه رێگه به هیچ كه‌سێك نادرێت بێته هه‌ولێر.
3-ئه‌وانه‌ی له شاره‌كانی عێراقه‌وه ده‌یانه‌وێت بێنه هه‌ولێر، ده‌بێت كه‌سه‌كه نیشته‌جێی هه‌ولێر بێت و كارتی زانیاری پێ بێت و پشكنینی تایبه‌ت به كۆرۆنای بۆ بكرێت و بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر كه‌ره‌نتین بێت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی.