جیهانی
سزای سێدارە بۆ سیخوڕەكەی سەر قاسم سولەیمانی دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ ئەو كەسە دەركرد كە سیخوڕی بەسەر قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی سوپای قودسی ئێران كردبوو كە پێش چەند مانگێك لە نزیك فڕۆكەخانەی شاری بەغدای پایتەختی عیراق لە بۆردومانێكی فڕۆكە ئەمریكییەكان كوژرا.
غوڵام حسێن ئیسماعیلی، لە کۆنفڕانسی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "لەم دواییەدا کەسێک بە ناوی سەید مەحمود موسەوی کە پەیوەندی بە سیستەمی مووساد و سیاوە هەبووە لە بەرانبەر وەرگرتنی دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەوان لە بواری ئەمنیەتی لەوانە زانیاری لەسەر سوپای قودس و شوێنی دانیشتنی سولەیمانی زانیاری کۆ کردبووەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە " بە فەرمانی دادگای شۆرش سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە و دیوانی باڵاش ئەو سزایەی پشت راست کردەوە و بە زوویش سێدارە دەدرێت".