کوردستانی

بەم بەیانییە وەزارەتی تەندروستی هەواڵێکی ناخۆشی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم بەیانییە وەزارەتی تەندروستی هەواڵێکی ناخۆشی راگەیاند
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونی پێنج کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند.

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو پیاو  و دوو ئافرەت و منداڵێك، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، 

سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیاباران،  
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقان،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.

وەزارەتی تەندروستی
 ١٠ حوزەیران ٢٠٢٠

Qaiwan
Qaiwan