کوردستانی
دەزگای مرۆیی مام هاوکاری خوێندکاران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای مرۆیی مام، بەمەبەستی هاوکاریکردنی خوێندکاران بۆ دوربوون لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕێکی زۆر لە دەستکێش و دەمامکی بەخشییە پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی.
دەزگای مرۆیی مام، بەمەبەستی هاوکاریکردنی خوێندکاران بۆ دوربوون لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕێکی زۆر لە دەستکێش و دەمامکی بەخشییە پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی.
دەزگای مرۆیی مام، بەمەبەستی پاراستنی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ، بڕێکی زۆر لە دەستکێش و دەمامکی بەخشییە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بۆ ئەوەی دابەش بکرێن بەسەر خوێندنگاکان و خوێندکاران بۆ کاتی تاقیکردنەوەکان بەکاری بهێنن بۆ خۆپارێزی.
ئەو هەڵمەتەی دەزگایی مرۆیی مام وەک هەوڵێکە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە.