کوردستانی

مەودا میدیا ناوی ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان ئاشکرا دەکات کە تووشی کۆرۆنا بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا ناوی ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان ئاشکرا دەکات کە تووشی کۆرۆنا بووە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کورستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی کە بۆ پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی پەرلەمانی کوردستان کراوە چەند حاڵەتێک پۆزێتیڤ دەرچوون و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، باپیر کامەلا، سەرۆکی لیستی سەردەم لە پەرلەمانی کوردستان پشکنینەکەی پۆزێتیڤ بووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

هەروەها پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە سەرجەم کارەکانی راگرت بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو پەرلەماندا.

Qaiwan
Qaiwan