کوردستانی

گروپێکی مەترسیدار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


گروپێکی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

تۆڕێکی بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر لە پاریزگای دهۆک دەستگیرکران، کە لە شەش کەس پێکهاتوون و زیاتر لە نۆ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە و بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە دهۆک رایدەگەیەنێت ماوەیەکە ماددەی هۆشبەر چ وەکو بازرگانیکردن یان وەکو بەکارهێنان و کێشان لەلای گەنجان زیادبووە.

 بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە دهۆکدا رایگەیاندووە "لە رێککەوتی 8-6-2020 کارمەندانی بنکەکەمان توانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا تۆڕێکی بازرگانی و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن".

ئەوەشی خراوەتەڕوو "ئەو گرووپە لەنێو سەنتەری پارێزگای دهۆک دەستگیرکراون، ژمارەی دەستگیرکراوەکان شەش کەسە و نۆ کیلۆ و 185 گرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە لەجۆری: هیرۆیین، کریستاڵ، حەشیش، تریاک و مەریوانا".

ئەوەش ئاشکرا کراوە "تۆمەتبارەکان دانیان بەوەداناوە ویستوویانە ئەو ماددە هۆشبەرانە لەنێو گەنجاندا بڵاوبکەنەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان