کوردستانی

سبەی لە شارێکی هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی لە شارێکی هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی
مەودا میدیا-

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه‌ چەند بڕیار و رێکارێکی خۆپارێزیی بڵاوکردەوە و دەڵێ، هاتووچۆ لە بازگەکانی سنووری قەزاکە قەدەخەیە، رۆژی پێنجشەممەش لە دامودەزگا حکومییەکان پشوو دەبێت.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامیه‌تی قه‌زای كۆیەدا ئاماژە بەو بڕیارانە دراون کە ئەمڕۆ بڕیاریان لەسەر دراون، دەقی بڕیار و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ‌شاری كۆیه بەمشێوەیەیە‌:
 
1. راگه‌یاندنی پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاحكومیه‌كان بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه(11/6/2020) له‌ شاری كۆیه‌.
 
2.‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌بازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌سنوری قه‌زای كۆیه‌.
 
3. داخستنی (كافتریا،گازینۆ،چایخانه‌كان،شوێنی یاری كردنی منداڵان و شوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌تاری و گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان)
 
4. داخستنی هۆڵه‌كانی (ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان،هۆله‌كانی وه‌رزشی و له‌ش جوانی).
 
5. قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ناو بازای شاری كۆیه‌.
 
6. چێشتخانه‌و خواردنگه‌كان خواردن به‌شێوه‌ی گه‌یاندن(دلیڤه‌ری) پێشكیش ده‌كه‌ن.
 
7. داخستنی سه‌رجه‌م شوێن و ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی سنوری قه‌زای كۆیه‌.
 
8. ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو مزگه‌وته‌كان،مامۆستای ئاینی به‌ته‌نها له‌ناومزگه‌وت وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كات نوێژخوێنان به‌مه‌رجه‌ته‌ندروستیه‌كان له‌ناو حه‌وشه‌ی مزگه‌وت نوێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
 
9. سه‌رجه‌م ئه‌وشوێنه‌خزمه‌ت گوزاریانه‌ی بۆپێویستی هاوڵاتیان ده‌كرێنه‌وه‌ پێویسته‌ ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن. 
10. له‌ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كان رێكاری پێویست ده‌گیرێته‌ به‌ر.
 
11. ئه‌م بریارانه‌ له‌ كاتژمێر(6)ی ئێواره‌ی  رۆژی چوارشه‌ممه‌ تا كاتژمێر(12)ی شه‌وی شه‌ممه‌ (13/6/2020)جێ به‌جێده‌كرێت وئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان