کوردستانی
ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی شاری سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانكی خوێنی سلێمانی له ئاگادارینامهیهكدا رایدەگەیەنێت هیچ پلازمایهكی خوێن له بانكی خوێنی سلێمانیدا نهماوه و پێویستیان به پلازمای خوێنی چاکبووەکانی كۆرۆنا ههیه.
بانكی خوێنی سلێمانی له ئاگادارینامهیهكدا رایدەگەیەنێت هیچ پلازمایهكی خوێن له بانكی خوێنی سلێمانیدا نهماوه و پێویستیان به پلازمای خوێنی چاکبووەکانی كۆرۆنا ههیه.
له ئاگادارینامهكهدا بانگی خوێنی سلێمانی رایگەیاند "هاوڵاتییانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەین لەئێستادا پێویستییەکی زۆرمان بە پلازمای خوێنی چاکبووەکانی كۆرۆنا هەیە کە لە ماوەی 14 رۆژدا نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، چونکە لە ئێستادا هیچ پلازمایەکی خوێن لە بانکی خوێندا نیە".
هەروەها لە ئاگادارینامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "رۆژانە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تا 2:00ی پاشنیوهڕۆ سەردانی بانکی خوێن بکەن لە سلێمانی".