کوردستانی
تەندروستی چەمچەماڵ زانیاری لەبارەی دۆخی تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت 23 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا هەیە لە چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد کەسێکمان نیشانەکانی کۆرۆنای تێدایە و لەژێر چاودێریدایە، بەڵام ئەوانی دیکە تەندروستییان زۆر باشە.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە قەزای چەمچەماڵ لە 2ی حوزەیرانی 2020 نەخۆشخانەکانی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنامان کردووەتەوە ، 23 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا هەیە لە چەمچەماڵ کە 9 کەسیان رەگەزی مێن و 14یان رەگەزی نێرن و 2 منداڵیشیان تێدایە، هەروەها 2 کەسیش گیانیان لەدەستداوە".
لەبارەی دۆخی تەندروستییان جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ وتی "کەسێکمان نیشانەکانی کۆرۆنای تێدایە و لەژێر چاودێریدایە، بەڵام ئەوانی دیکە تەندروستییان زۆر باشە".
وتیشی "بەداخەوە هاوڵاتییان ئەمجارە کەمتر پابەندن بە رێنماییە تەندروستییەکان لە جاری پێشوو، چونکە جاری پێشووتر ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا کەمتر بوو".
سەبارەت بەوەی کارمەندانی تەندروستی چەمچەماڵ بەهۆی نەدانی مووچەوە مانیانگرتووە شەریف رەحیم ئاماژەی بەوەکرد "کارمەندەکان تاوەکو ئێستا دەستبەرداری کارەکانیان نەبوون لە نەخۆشخانەکان، هەروەها شەنبەشانی ئەوانیش بەشێک لە کارمەندی خۆبەخش بوونیان هەیە لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا کە دوو نەخۆشخانەیە".