ئابووری
جارێكی تر نرخی نەوت دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جارێكی تر نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماركرد و ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە لە دابەزین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی جۆری برێنت بۆ 40 دۆلار و 25 سەنت دابەزیووە و نەوتی خاویش بۆ 38 دۆلار و 10 سەنت دابەزیووە.
ئەو دابەزینە لە كاتێكدایە پێش چەند رۆژێك نەوتی برێنت بۆ سەرو 42 دۆلار بەرزبووەوە.
دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر داهاتی هەرێمی كوردستان و عیراق بەهۆی ئەوەی بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن بە تایبەت هەرێمی كوردستان.

بیروڕا