ئابووری

نرخی نەوت هاڕەی گەورەی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت هاڕەی گەورەی کرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان گەورەترین دابەزینی تۆمارکرد دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بە شێوەی بەرچاو بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵێکی سایتی ئینڤێستینگی ئەمریکی، ئەمڕۆ هەینی  12 حوزەیران، نرخی یک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 37 دۆلارو 39  سەنت دابەزیووەو هەروەها نەوتی جۆری خاوی ئەمریکی بۆ 35 دۆلارو 14  سەنت دابەزیووە.

ئەو دابەزینە گەورەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێک نرخی نەوت بەردەوامبوو لە بەرزبوونەوەو هەفتەی رابردووش نرخی نەوتی برێنت بۆ سەرو 42  دۆلار بەرزبووەوە.

Qaiwan
Qaiwan