کوردستانی
هەسەدە لە كەمپی هۆل ژنانی داعش و ئاوارەكان لێكجیادەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای دوو ڕۆژ لە دەستپێكردنی هەڵمەتێك بۆ ڕێكخستنەوەی كامپ هۆڵ لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە، ئەمڕۆ كارەكانی رێكخستنەوەی ئەو كەمپە كۆتایی هات.
بەپێی هەواڵێكی سەرچاوەكانی هەواڵی ڕۆژئاوای كوردستان، هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان ماوەی دوو ڕۆژە هەڵمەتێكی ڕێكخستنەوەی كامپی هۆڵیان دەستپێكردووە، كە خۆی لە دووبارە كۆكردنەوەی زانیارییەكان دەربارەی ژنانی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی و ئاوارەكان دەبینییەوە.
هەڵمەتەكە بۆ ڕێكخستنەوەی بەشی ئاوارەكانی ناو كەمپەكە ئەنجامدرا، بەتایبەت جیاكردنەوەیان بووە لەگەڵ خێزانی چەكدارەكان و ژنە بیانیەكانی داعش.