جیهانی
بەرپرسی دەزگای هەواڵگری توركیا بەنهێنی هاتووەتە عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەكی سیاسی عیراقی ئاشكرایكردووە، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری توركیا بە نهێنی سەردانی عیراقی كردووە.
بەپێی هەواڵێكی "ئاڕ تی" ئەو سەرچاوە سیاسییە ئاشكرایكردووە: هاكان فیدان بەرپرسی دەزگای هەواڵگری توركیا –میت- ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەردانی عیراقی كردووە.
وتیشی: چاوی بە ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و كەسایەتی سیاسی عیراقی كەوتووە، بەڵام ئەو سەرچاوەیە زانیاری زیاتری نەخستووەتەڕوو، حكومەتی عیراقیش تا ئێستا لەوبارەیەوە بە رەسمی هیچ لێدوانێكی نەداوە، ناشزانرێت ئایا سەردانەكە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە یاخود نا.