کوردستانی
گەڕێكی دیكەی دانوستان لەنێوان كوردانی رۆژئاوا بە چاودێری ئەمریكا دەستیپێكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كورد- لە رۆژئاوای كوردستان رایانگەیاند، قۆناغی دووەمی گفتوگۆی كورد-كورد بۆ پێكهێنانی یەكێتی سیاسیی كورد، لەو بەشەی كوردستان دەستیپێكردووە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار، نوێنەرانی پارتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كورد دوێنێ لە بارەگای پەیەدە لە قامیشلۆ كۆبوونەوەیەكی ئاساییان ئەنجامداوە،لەو كۆبوونەوەیەدا پێشكەوتنی پەیوەندیدار لەبارەی گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەكانی كورد خرایە بەر باس.
دوای كۆبوونەوەكە،" فەرهاد تێلۆ، سكرتێری گشتیی یەكێتیی لیبراڵەكانی كوردستان رایگەیاندووە: قۆناغی دووەمی گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەكانی كورد دەستیپێكردووە."
وتیشی:"شەوی ڕابردوو پارتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كورد لەگەڵ نوێنەرانی ئەنەكەسە كۆبوونەوە، گفتوگۆ لەبارەی هەندێك بابەتەوە كرا و بەپێی كۆبوونەوەی نێوان ئەو لایەنانە، ناكۆكیی زۆر گەورە لەئارادا نەبوو. دەتوانین ئەو كۆبوونەوەیە بە كۆبوونەوەی دووەمی قۆناغی دووەمی گفتوگۆی نێوان كورد ناوزەد بكەین."
تێلۆ باسی ئەوەشیكردووە:" لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمدا بابەتە سەرەكییەكان بۆ گفتوگۆ لەو كۆبوونەوەیەدا پێشوەختە دیاریی نەكراوە، بەڵكو لە خودی كۆبوونەوەكەدا دیاریی دەكرێت."
سكرتێری گشتیی یەكێتیی لیبراڵەكانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە:"لە كۆبوونەوەكەدا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی قەسەدە و ویلیام رۆیبوك ڕاوێژكاری ئەمریكیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ئامادە بوون."