ئابووری

هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
مەودا میدیا-

بەپێی لێدوانەکانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران بکرێت.

رۆژی 3ی حوزەیران، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "هەرکات حکومەت داهاتێکی هاتە دەست، دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانەران دەکات و هەوڵدەدرێت مووچە دابەش بکرێت".

هەروەها، دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەو بڕە پارەیەی کە حکومەتی بەغدا ناردویەتی کە برەکەی 400 ملیار دینارە، بڕی 222 ملیار دیناری ماوەتەوەو دەبێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی داهاتوو خەرج بکرێت واتە مووچەی مانگی دوو.

بەهۆی ئەو فشارە زۆری کە لە لایەن فەرمانبەران و هاوڵاتیان و تەنانەت پزیشک و کارمەندانی تەندروستییەوە دەکرێتە سەر حکومەت بۆ دابەشکردنی مووچە، بەتایبەت ئەو هەڵمەتەی کە چەند رۆژێک دەبێت کە فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەستیان پێکردووە لە بارەی کوا 400 ملیار دینارەکە، حکومەت فشارێکی زۆری لەسەر بۆ دابەشکردنی مووچە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو بڕە پارەیەی کە لە بەردەستدایە هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت و دواتر پێشمەرگەو ناوخۆو شوێنەکانی تر.


Qaiwan
Qaiwan