کوردستانی
ئامارێکی مەترسیدار بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 180 کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیاندو زۆرترین تووشبووش لە پارێزگای سلێمانییە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری ژمارە (١٠٨)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٤٨٥٣) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٢٣٦٥) هاووڵاتی لە (٤٠) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢١٧) لە هەولێر، (٢٢) لە سلێمانی، (٢١٢٦) لە دهۆك. وە (١٢٤٨٨) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (١٠٥٦) هاووڵاتی بوو.
2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا: (١٩٢٦) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٧٦٨) هەولێر، (٥٤٩) سلێمانی، (٤٧٠) دهۆك ، (٣٠) راپەڕین، (٩٨) گەرمیان، (١١) هەڵەبجە. (كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٩٩٠٢٥) پشكنین بووە)
3. دەرەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (١) گیان لەدەستدان، (١٨٠) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (٦١) تووشبوو.
• پارێزگای سلێمانی (١) گیان لەدەستدان، (١١٢) تووشبوو بەم شێوەیە:
شاری سلێمانی (١) گیان لەدەستدان و (٨١) تووشبوو،
دەڤەری گەرمیان (١٩) تووشبوو،
دەڤەری راپەڕین (١٢) تووشبوو.
شاری سلێمانی (١) گیان لەدەستدان و (٨١) تووشبوو،
دەڤەری گەرمیان (١٩) تووشبوو،
دەڤەری راپەڕین (١٢) تووشبوو.
• پارێزگای دهۆك (٢) تووشبوو.
• پارێزگای هەڵەبجە (٥) تووشبوو.
4. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (١٨٩٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٣٦) مردن هەیە و (٥٥٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (١٢٩٧) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٢ حوزەیران
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٢ حوزەیران