کوردستانی

وەزارەتی کارەبا هەواڵێکی خۆشی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا هەواڵێکی خۆشی راگەیاند
مەودا میدیا-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایدەگەیەنێت، تیمێكی كۆری بۆ كارپێكردنی وێستگەیەكی كارەبای 300 مێگاواتی لە خەبات گەیشتووەتە هەولێر.

وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەبەوەشدەكات، ئەوەش وەك ئامادەكارییەكە بۆ وەرزی هاوین و جێبەجێ كردنی بەرنامەی كارەبا  بۆخزمەتی هاونیشتیمانیان، دوای گەیشتنی تیمەكەو دەست بەكار بونیان تاوەكو ۲٠/٦/۲٠۲٠ وێستگەكە بەتوانای خۆی كە۳٠٠ مێگاواتە بكەوێتە كار.

دەقی راگەیەندراوەكە

*راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كارەباوە

تیمەكانی وڵاتی كوریا باشور  بۆ  كارپێكردنی وێستگەی كارەبای ٣٠٠ میگاواتی هەڵمی خەبات گەیشتنە هەولێر
بە پاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران  و وەزارەتی كارەبا و به هاوكاری وەزارەتەكانی (تەندروستی،گواستنەوە وگەیاندن، ناوخۆ، نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای فڕۆكەوانی عێڕاق ) توانرا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆهەینی ۱۲/٦/۲٠۲٠ كاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ تیمی تایبەتی ئیش پێكردنی وێستگە،  بەفڕۆكەیەكی تایبەت لە وڵاتی كۆریای باشورەوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ وەرزی هاوین و جێبەجێ كردنی بەرنامەی كارەبا  بۆخزمەتی هاونیشتیمانیان .
دوای گەیشتنی تیمەكەو دەست بەكار بونیان تاوەكو ۲٠/٦/۲٠۲٠ وێستگەكە بەتوانای خۆی كە۳٠٠ مێگاواتە بكەوێتە كار.
ڕاگەیاندنی 
 وەزارەتی كارەبا 
۱۲/٦/۲٠۲٠

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان