کوردستانی
تەندروستی سلێمانی:لە سەدا 98ی گیان لە دەستداوانی کۆرۆنا نەخۆشی تریان هەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، کۆی ئەوانەی لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە نەخۆشی تریان هەبووەو کۆرۆنا هۆکارێک بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، کۆی ئەوانەی لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە نەخۆشی تریان هەبووەو کۆرۆنا هۆکارێک بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئەوانەی لە سلێمانی کە گیانیان لە دەستداوە لە رابردوو بە تەواوی بەهۆی کۆرۆناوە نەمردوون، بەڵکو نەخۆشی تریان هەبووە و کۆرۆنا یەکێک بووە لە هۆکارەکان".
دەشڵێت "لە سەدا 98 ی ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە نەخۆشی تریان هەبووە"
لە ماوەی رابردوودا تا ئێستا زیاتر لە35 کەس لە سلێمانی راگەیەندراون کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەسداوە.