کوردستانی
گوندێکی هەرێمی کوردستان کەرەنتینەکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای تۆمارکردنی چوار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گوندی زێلکا عەتکۆیە لە سنووری شارۆچکەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش بڕیاری کەرەنتینەکردنی ئەو گوندە درا کە نزیکەی 75 ماڵی تێدایە.
خەلیل مەحمود، قائیمقامی قەزای بەردەڕەش بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای تۆمارکردنی حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گوندی زێلکا عەتکۆیە لە سنووری شارۆچکەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، کە ئافرەتێک بوو پشکنین بۆ خێزانی ئەو ئافرەتەکرا دواتر لە دەرئەنجامی پشکنینەکدا دەرکەوت سێ کەسی دیکە لەو گوندە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ئافرەتەی کە سەرەتا لەو گوندە تووشبووە تەمەنی 75 ساڵان بوو و سەرچاوەی تووشبوونەکەی دیار نەبووە و دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی دیکە بڕیاری کەرەنتینەکردنی گوندەکە درا تاوەکو دڵنیادەبینەوە لە تەندروستی دانیشتووانی گوندەکە و پشکنینیان بۆ دەکرێت".
سەبارەت بە پابەندبوونی هاوڵاتییان لە قەزای بەردەڕەش نابراو وتی "هاوڵاتییان تاڕادەیەکی باش پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن بۆ خۆپاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".