کوردستانی

راستی جێگیرکردنی راکان جبووری وەک پارێزگاری کەرکوک ئاشکرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


راستی جێگیرکردنی راکان جبووری وەک پارێزگاری کەرکوک ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە کە گوایە راکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لە پۆستێکی فەیسبووکدا رایگەیاندووە کە بەفەرمی لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە وەک پارێزگاری جێگر کراوە وەک پارێزگاری کەرکوک، نوێنەرێکی کورد رایدەگەیەنێت ئەو هەواڵە ناڕاستە.

جەمال محەمەد شکور، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەواڵی جێگیرکردنی راکان جبووری وەک پارێزگاری کەرکوک ناڕاستە، چونکە لە پەیجە فەرمییەکەیدا هیچ پۆستێکی لەو جۆرە تێدا نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "مستەفا کازمی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ئەوەی سەیری کاری سەرجەم پارێزگارەکان بکات و پێداچوونەوەیان پێدا بکرێت، بەڵام تائێستا ئەو لیژنەیە دەست بەکار نەبووە".

ئەندامەی پەرلەمانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "راکان جبووری یەکێکە لە پارێزگارانەی کە رابردوویەکی باشی نییە و کاری پێویستی نەکردووە بۆ کەرکوک، هەروەها بەحکومی ئەوەی دانیشتووانی کەرکوک زۆربەی کوردن، بۆیە پارێزگاری کەرکوک بەشی کوردە و ئەگەر کارێکی واش بکرێت بەهیچ شێوەیەک  یاسایی نییە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان