کوردستانی
هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێت بە دانیشتووانی هەڵەبجە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە رایدەگەیەنێت 16 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەڵەبجەن ئاماژەی بەوەشکرد تەندروستیی دوو لە تووشبووەکان ناجێگیرە
لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە رایدەگەیەنێت 16 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەڵەبجەن ئاماژەی بەوەشکرد تەندروستیی دوو لە تووشبووەکان ناجێگیرە
د. جیهاد ئیبراهیم، سەرۆکی تیمی کۆرۆنا لە هەڵەبجە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەگەر کۆرۆنا نەوەستێنین، کارەساتی گەورەی تەندروستی لە هەڵەبجە روودەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "ناکرێت چاو لە راستییەک دابخەین و رازیبین بەوەی بوترێت کۆرۆنا نییە، کۆرۆنا جیددییە و نەیوەستێنین کارەساتێکی گەورە روودەدات، بۆیە هاوڵاتییان پێویستە پابەندی رێنماییەکان بن".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئێستا نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا توانای وەرگرتنی کەمتر لە 50 تووشبوویان هەیە، ئەگەر نەخۆشخانەی دووەمیش بکرێتەوە، بە هەموو ئەو توانا مرۆییەی لەبەردەستیانە ناتوانن لە 100 نەخۆش زیاتر وەربگرن".