کوردستانی
وڵاتێک دەرگای گەشتەکانی بەڕووی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عیراقدا دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی توركیا بڕیاریدا رێکارەکانی قەدەغەی گەشت بۆ وڵاتەکەی هەڵبگرێت و لەمەودوا گەشتیارانی وڵاتانی جیهان جگە لە ئێران دەتوانن سەردانی تورکیا بکەن لە رێگەی دەروازە ئاسمانی و وشكانی و دەریاییەكانەوە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە بەواژۆی حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عیراق لە توركیا بڵاوکراوەتەوە، حكومەتی توركیا سەرجەم دەروازە ئاسمانی و وشكانی و دەریاییەکانی بەڕووی وڵاتانی جیهان دەکاتەوە جگە لە دەروازە وشكانییەكان لەگەڵ ئێران، بە مەرجی رەچاوكردنی ئەو رێكارە خۆپارێزییانەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەستنیشانكراون.
هەروەها، بەپێی بڕیارەکە ئەوکەسانەی سەردانی توركیا دەكەن ئەگەر نیشانەکانی کۆرۆنایان لێ دەربکەوێت، دەخرێنە ژێر چاودێری تەندروستی و بێ بەرامبەریش پشكنینی پزیشكییان بۆ دەكرێت.
جێگای ئاماژەیە، گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکانی تورکیا لە رۆژی 1ی حوزەیراندا دەستیانپێکردەوە. هەروەها دوای نزیکەی سێ مانگ دوێنێ هەینی 12ی حوزەیرانی 2020 تورکیا دەستی بە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی کردەوە.