کوردستانی
ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت مووچە دابەش بکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ 15 پەرلەمانتاری کوردستان واژۆییان کۆکردەوە و دوو داواکاریان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە و رێککەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا، ئەندامێکتی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "دابەشنەکردنی مووچە هیچ پاساوێکی نییە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە".
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ناوەڕاستی مانگی شەشداین حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها مووچەی یەک مانگی فەرمانبەرانی دابەشکردووە، بۆیە ئێمە پێمان وایە حکومەتی هەرێم داهاتی ئەونە لەبەردەستدایە چ لە داهاتی ناوخۆ و چ لە ئەو بڕە پارەیەی حکومەت عیراق ناردوویەتی مووچە دابەش بکات".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە پێمان وایە دەبێت پەلە بکرێت لەدابەشکردنی مووچە، چونکە دابەشنەکردنی مووچە هیچ پاساوێکی نییە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە".
هەڵەدنی وتی "باشترین بژاردە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بگاتە رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ حکومەتی ناوەندی، چونکە ئەمە ئیستحقاقێکی دەستوورییە و ئێمە هەرێمێکین لە عیراقی فیدڕاڵ".