کوردستانی

لە هەولێر كارەسات روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر كارەسات روودەدات
مەودا میدیا-

زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناو رێگەدان بە هاوڵاتی شارەكە بۆ ئەنجامدانی كارو لێنەپرسینەوە لێیان لە ترسی خۆپیشاندن و ناڕەزایەتی هەولێر تووشی كارەسات دەدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بە مەودا میدیا دراوە "بەرپرسانی حكومی لە هەولێر، لە پێناو كپكردنەوەی توڕەیی هاوڵاتیان لە ئاست خراپی دۆخیان و پێنەدانی مووچە بە فەرمانبەران، وایكردووە كە نەرمی بنوێنن و رێگە بە هاوڵاتیان بدەن هەرچۆن كار بكەن بێ رەچاوكردنی رێنماییە خۆپارێزییەكان".

ئەو كارەی بەرپرسانی هەولێر لە ترسی خۆپیشاندان و تەقینەوەی جەماوەری لە شارەكە وایكردووە، زۆرترین حاڵەتی بەریەككەوتن دروست بێت و شارەكە بەرەو مەترسی گەورەو كارەسات ببات.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژ بە رۆژ دۆخی شارەكە خراپتر دەبێت و ژمارەی تووشبووانیش لەبەرزبوونەوەدایە.

پێشتر سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی پارێزگای هەولێر چەندجارێك بۆ مەودا میدیا تەئكیدی لەوەكردووەتەوە كە ئەگەر بێت و هاوڵاتیانی شارەكە رێنماییەكان جێبەجێ نەكەن و خۆیان نەپارێزن شارەكە تووشی كارەسات دەبێت.

بەو پێیه توندییەك لە نێوان لایەنی تەندروستی و لایەنی دەسەڵات هەیە، تەندروستی لە خەمی هاوڵاتیاندایە بۆ ئەوەی رێگری بكات لە تەشەنەكردنی نەخۆشییەكە، بەڵام لایەنی دەسەڵات دەیەوێت لە پێناو كپكردنەوەی دەنگی ناڕەزاییەتی ئەو رێكارانە جێبەجێ نەكرێن و هاوڵاتیان ئازادبن چۆن كار دەكەن، ئەوەش لە ترسی خۆپیشادان و تەقینەوەی جەماوەری بەرانبەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان