کوردستانی
هۆشداری توند درایە حكومەتی هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەك پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازییەكان هەڵوێستی خۆیان لەسەر دابەشنەكردن و دواكەوتنی مووچە راگەیاند و لە رێگەی هەڵوێستیكەوە، هۆشداری دەدەن.
هەڵوێستی (15) پەرلەمانتار دەربارەی دابەشنەكردنی موچە
هیچ پاساوێك نییە بۆ زیاتر دواخستنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و لە ئێستادا، موچەخۆران و خەڵكی كوردستان، دۆخێكی سەختی گوزەران بەرێدەكەن، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە، 400 ملیار دینار لە بەغدادەوە هاتوەتە سەر هەژماری بانكیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم-یش لەوبارەیەوە، كە گوایا تەنها 222 ملیار دیناری ماوە، جێی متمانەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نییە و دەبێـت پارەی موچە بدرێتە موچەخۆران، نەك بۆ شتی دیكە سەرفبكرێت. بۆیە:
– داوادەكەین لە سبەینێوە (14/ 6/ 2020)، دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێـت، بە بێ دەسكاریكردنی موچە و یەكەمین وەزارەت-یش، وەزارەتی تەندروستیی بێت، كە پزیشك و كارمەند و پەرستارەكانی سەر بەم وەزارەتە (سەرەڕای خۆبەخشە ماندونەناسەكانیان) لە سەنگەری پێشەوەی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی “كۆرۆنا- كۆڤید 19″دان.
– موچە زۆر دواكەوتوە و ئێستا لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران-ین و حكومەت موچەی مانگی “شوبات”ی دابەشنەكردوە. بۆیە، دەبێت لە كەمترین ماوەدا، تەواوی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بدرێت و حكومەتی هەرێم-یش بەرپرسیارانەتر و جدیتر لەسەر ئەم پرسە و چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ بەغداد، مامەڵە بكات.
ئیمزاكان:
– مەم بورهان قانع.
– شێركۆ جەودەت.
– روپاك ئەحمەد.
– سیروان بابان.
– د. محێدین حەسەن یوسف.
– یاسین خزر.
– سەرچنار ئەحمەد.
– جەلال محەمەد.
– ئەبوبەكر هەڵەدنی.
– موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ.
– د. ئیسماعیل تەها سگیری.
– دیاری ئەنوەر حەمەرەحیم.
– هەڵز ئەحمەد.
– گۆران عومەر عەلی.
– بەدریە ئیسماعیل.