ئابووری

مژدەیەك بۆ جوتیاران... سبەی دەست پێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەك بۆ جوتیاران... سبەی دەست پێدەكات

مەودا میدیا-

سبەی یەكشەممە، دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت و بەڕێوەبەری دانەوێڵەی سلێمانیش دەڵێت، بەردەوام دەبین لەوەرگرتنی تا ئەو بڕەی بۆمان دیاریكراوە.

محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری دانەوێڵەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی یەكشەممە، لە سایلۆی چەمچەماڵ و رانیە و گەرمیان و سەیدسادق دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ماوە دیارینەكراوە كە تا كەی ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت، بەڵام تا ئەو رێژەی كە دیاریكراوە و كە زیاتر لە 165 هەزار تەن بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی بە هەڵەبجەوە بەردەوام دەبین لە وەرگرتن".

وتیشی "بڕی پارەی دیاریكراو بۆ گەنمی جوتیاران وەك ساڵانی رابردووەو هیچ گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و دابەشكراوە بەسەر گەنمی پلە یەك و دوو و سێ".

Qaiwan
Qaiwan