کوردستانی

یەكێتی ناوی كاندیدەكانی بۆ حكومەت بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی ناوی كاندیدەكانی بۆ حكومەت بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

بەپێی هەندێك زانیاری كە بڵاوكراونەتەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستەكانی حكومەت، لە خوار وەزیر بڵاودەكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، عەلی عوسمان، جێگری پێشووی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ پۆستی بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و ڕەهێل فەرەیدوون، سكرتێری پێشووتری كۆمەڵەی خوێندكاران بۆ پۆستی بریكاری وەزیری تەندروستی دیاریكراوە.

ناوی بەشێك كاندیدەكانی یەكێتیی بۆ پۆستە حكومییەكان:
1. احمد موفتی، برای عدنان موفتی سەرۆكی پێووشتری پەرلەمان و بەڕێوبەری گشتیی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ بریكاری وەزیری سامانە سروشتییەكان
2. زێندن مولود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران بۆ پۆستی بڕیكاری وەزیری ئەوقاف
3.شیلانی كاتب عدل، ئەندامی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی بۆ پۆستی بڕیكاری وەزیری داد
4. پەروین حەمە، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی بۆ پۆستی سەرۆكی دەستەی مین
5. ئەمەل جلال، هەڵسوراوی بواری ئافرەتان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خانمان بۆ سەرۆكی دەستەی گەشت و گوزار
6. لیوا چەتۆ صاڵح، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی بۆ بریكاری وەزیری ناوخۆ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان