کوردستانی
تەندروستی هەولێر هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی 15 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو ئێستا 292 کەس لە هەولێر چاکبوونەتەوە.
شەوی رابردوو بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی 15 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو ئێستا 292 کەس لە هەولێر چاکبوونەتەوە.
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند "15 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە و دوای پشکنین بڕیاردرا بگەڕێنرێنەوە ماڵەوە".
بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر سوپاسی هاوڵاتییان دەکات بەهۆی پابەندبوونیان بە رێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی رێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانییە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو " کۆی گشتی چابووەکانی ڤایرۆسئ کۆرۆنا لە شاری هەولێر گەیشتە 292 کەس".
ئەوەشی خستووەتەڕوو " کۆی گشتی چابووەکانی ڤایرۆسئ کۆرۆنا لە شاری هەولێر گەیشتە 292 کەس".