کوردستانی

دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان گیان لەدەستدانی دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر  راگەیاند.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوو تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 لە پارێزگای ھەولێر گیانیان لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 71 ساڵ دانیشتووی کەسنەزان و ئافرەتێك تەمەن 70 ساڵ دانیشتووی قەزای چۆمانە".
Qaiwan
Qaiwan