ئابووری

پارەی وانەبێژانی مانگی سێ دابەش دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی وانەبێژانی مانگی سێ دابەش دەكرێت
مەوا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەلار رایدەگەیەنێت، سبەی پارەی وانەبێژانی سنوری كەلار دابەش دەكرێت بۆ مانگی سێ.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە "بەڕێوەبەرانی ناوەندەكانی خوێندنی سنوری پەروەردەكەمان ئاگادار دەكەینەوە، كە سبەینێ دووشەممە بەرواری 15ی حوزەیران، كاتژمێر 10ی  سەرلەبەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی  سێ".

هەروەها "لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی تەنیا بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر پێویستە سەردانی دیوانی پەروەردە بكات بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ".
Qaiwan
Qaiwan