ئابووری

شوێنێكی گرنگ و گەورەی سلێمانی داگیردەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێنێكی گرنگ و گەورەی سلێمانی داگیردەكرێت
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، زیادەڕۆی كراوەتە سەر عەلوەی شاری سلێمانی و دەشڵێت، لە رابردوو هەوڵێك هەبووە ئەو عەلوەیە تاپۆ بكرێت لەسەر وەبەرهێنەرەكە.

رەمەزان نامیق، سەرۆكی لیژنەی پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەبەرچاوی دامودەزگا حکومیەکانەوە، زیادەرۆییەکی زۆر کراوەتە سەرنەخشەی عەلوەی سەوزە و میوەی سلێمانی لە هوانە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی نەخشەكەی كە بڕێكی زۆری بۆ سەوزایی دیاریكراوە، هەموی كراوە بە بەش بەش و دوكان و بەشێكی زۆری پرۆژەكە كە بۆ پاركی ئۆتۆمبێل كراوە، ئیشی لێدەكرێت و دەیانەوێت بیكە بە دوكان".

وتیشی "لەماوەی رابردوودا هەوڵدرا ئەو پرۆژەیە کە رووبەرەکەی 52دۆنمە تاپۆبکرێ لەسەر ئەو کەسەی کە بە مساتحە پێیدراوە، بەڵام لە رێگەی ئەنجومەن و داواکاری گشتیەوە شکستمان بەو هەوڵە هێناو تاپۆکردنەکە راگیرا".

Qaiwan
Qaiwan