جیهانی
تاران هەڵوێستی خۆی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵوێزی ئێران لە عیراق هەڵوێستی وڵاتەكەی بەرانبەر بە حكومەتەكەی كازمی راگەیاند و دەڵێت ئێران بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی حكومەتی مستەفا كازمی دەكات.
ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عيراق رایگەیاند "روانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە دەوڵەتی موستەفا کازمیە، ئێمە پێمان وایە کە دەوڵەتی مستەفا کازمی بە پێی ئیرادەی گەلی عیراق پێک هاتووە، هەر بۆیە ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ تۆکمە کردنەوە و گەشەی پێوەندی لەگەڵ بەغدا لە هەموو بوارەکان".
باسی لەوەشكردووە " سەفەری ئەم دواییەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بۆ عيراق پێوەندیەکی بە گفتوگۆی بەغدا و واشنتۆنەوە نییە، قائانی لەسەر داوای فەرمی بەرپرسانی عیراقی و بە ئامانجی پێوەندی دوو لایەنە سەفەری بەغدای کردووە".
لە بارەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن وتیشی " گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و عیراق پرسێکی ناوخۆییە، رێککەوتنێک کە لە نێوان عێراق و ئەمریکا دەکرێت، ئەبێ لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت و لە ئەو حاڵەتەشدا تارانیش پاڵپشتی دەکات".