ئابووری

چی دەگوزەرێت لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چی دەگوزەرێت لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران؟
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەنیا لە كوردستان پشت بە پسوڵەی گەنم دەبەسترێت بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەشڵێت، بۆ یەك دۆنم زەوی چێنراو بە گەنم تەنیا 92 كیلۆ لە جوتیار وەردەگیرێت.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تەنیا لەکوردستان پشت بە پسوڵەی گەنم دەبەسترێت بۆ وەرگرتن گەنم و بۆهەر دۆنمێک زەوی چێنراو بە گەنم، بڕێ 92 كیلۆ دیاری کراوە و لە جوتیار وەردەگیرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "جوتیاران لەبەر نەبونی پسوڵە دەبێت گەنمەکانیان هەرزان فرۆش بکەن لەبازاریش کەس لێیان ناکڕێت، بەڵام لە عیراق بێ هیچ جۆرە پسوڵەیەک گەنمەکانیان لێ وەردەگرن جوتیاری ئیمەش دەبێت بچێت پسوڵە بکڕیتەوە بۆ هەر تەنێک سەرو حەفتا هەزار دينار بدات".

وتیشی" بۆساڵی ئایندە ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، کەرتی کشتوکاڵ لە کوردستان بەتەواوەتی هەرەس دەهێنێت چونکە جوتیاران بەو شێوازە کرێی ماندووبونیش دەرناهێننەوە".
Qaiwan
Qaiwan