ئابووری

داوایەكی گرنگ لە وەزیری دارایی كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوایەكی گرنگ لە وەزیری دارایی كرا
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لە وەزیری دارایی حكومەتی عیراق كردووە لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی نیشتمانیی سیستمی مووچە لە عیراق یەكبخرێت.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە نامەیەكدا كە بۆ عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق نوسیویەتی داوای كردووە " بە پرۆژەیەکی نیشتیمانی کۆکەرەوە سیستمی موچە لە عیراقدا یەکبخرێت".

هەروەها "لەکاتی چوونی وەفدی دانوستانی هەرێم بۆ بەغدا وەزارەتی دارایی عیراق گەڵاڵەی پرۆژەی یەکخستنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ عیراق بگرێتە ئەستۆ".

باسی لەوەشكردووە "وەک نوێنەرێکی سلێمانی نامانەوێ چیتر یاری بە مەلەفی نەوتی هەرێمەوە بکرێ لە لایەن بازرگانە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانەوە"
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان