ئابووری

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لەو بڕە پارەیەی لە بەردەستیدایە دەستبەدابەشکردنی مووچە بکاتەوە، بەڵام هیچ وادەیەک دیارنییە کە سەرجەم وەزارەتەکان تا ئەو کاتە مووچە وەربگرن.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی باڵاوە لە وەزارەتی دارایی دەست مەودا میدیا کەوتووە، هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەکات و گەر توانراش مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.

سەرچاوەکە روونیکردەوە " حکومەت لە ئێستادا تەنها دەتوانێت مووچەی ئەو دوو شوێنە دابەشبکات و پارەی پێویستی بۆ مووچەی وەزارەتەکانی دیکە لەبەردەستدا نییە و دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەش دەگەڕێتەوە بۆ مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا تەنها موچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی دیاریکردووە و بەغداش بڕیاریداوە تا رێککەوتنێکی گشتگیر نەکرێت ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان