جیهانی

توركیا، په‌رله‌مان رێگه‌ی به‌ره‌وانه‌ كردنی هێزدا بۆ لیبیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا، په‌رله‌مان رێگه‌ی به‌ره‌وانه‌ كردنی هێزدا بۆ لیبیا
مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانی توركیا له‌دانیشتنێكی نائاساییدا به‌ده‌نگی 325 ده‌نگی به‌ڵێ‌ پرۆژه‌ یاسای ره‌وانه‌كردنی هێزی بۆ لیبیا په‌سه‌ند كرد.

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی توركیا به‌ده‌نگی 325 ده‌نگی به‌ڵێ‌ به‌رامبه‌ر 184 ده‌نگی نه‌خێر پرۆژه‌ یاسای ره‌وانه‌كردنی هێزی بۆ لیبیا په‌سه‌ندكرد، به‌پێی ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ حكومه‌تی توركیا ده‌توانێت هێزی سه‌ربازی له‌لیبیا جێگیر بكات.

له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2019 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا پرۆژه‌ یاساكه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد.
Qaiwan
Qaiwan